مەشقەکانی یانەی هەولێر. فۆتۆ: پەیجی یانەی هەولێر
خولی ئەستێرەکان
ئه‌مڕۆ، نه‌ورۆز، دهۆك و هه‌ولێر یارییان هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ گه‌ڕی چواره‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ده‌ستپێده‌كات، له یاریی لووتكه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی زه‌وڕا له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی شوڕته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌بێته‌وه.
ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له سلێمانی ده‌بێت، كاتێك یانه‌ی نه‌ورۆز له ئه‌ركێكی تاڕاده‌یه‌ك ئاساندا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مینا یاریی ده‌كات.
یارییه‌كه كاتژمێر 03:00 له یاریگه‌ی سلێمانی “مه‌لعه‌به‌كه” ده‌ستپیده‌كات.
دواتر، كاتژمێر 07:00، یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی شاری نه‌جه‌ف، رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی وه‌ست ده‌بێته‌وه، كه ئه‌ركی یانه‌ی دهۆك ئاسان نییه.
یاریی لووتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ش، هه‌ردوو یانه‌ی شوڕته و هه‌ولێر له یاریگه‌ی زه‌وڕا كۆده‌كاته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 9:30ی شه‌و ده‌ستپێده‌كات، شه‌وی رابردووش یانه‌ی هه‌ولێر دوایه‌كه‌ی مه‌شقییان بۆ یارییه‌كه ئه‌نجام دا.
خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به به‌شداریی 20 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.