بەندیخانەی کەرکوک چی تێدابووە؟
بەرپرسێکی پۆلیسی کەرکوک لە بەغدا دەستبەسەر کرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەڕێوەبەری گرتن و گواستنەوەی کەرکوک لە بەغدا دەستبەسەر کراوە، ئهمهش بەهۆی بوونی مۆبایل و ژووری VIP لە ناو بەندیخانەی کەرکوک.
ئەمڕۆ سێیهم رۆژە بەڕێوەبەری گرتن و گواستنەوەی كەرکوک “تەسفیرات” بانگهێشتی بەغدا کراوه و لەوێ دەستبەسەر کراوە، بەهۆی سکاڵای بەندکراوێک گوایە لە نێو بەندیخانەی کەرکوکدا ژوری VIP بۆ بەندکراوان هەیە بۆ پەیوەندیکردن.
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بە 964ی وت، بەندکراوێک لە گرتن و گواستنەوەی کەرکوک دوای ئەوەی رەوانەی بەندیخانەی چاکسازی بەغدا دەکرێت، گرتە ڤیدیۆیەکی بۆ وەزیری ناوخۆی عیراق ناردووه و ئاماژەی بەوە کردووە لە بەندیخانەی گرتن و گواستنەوەی کەرکوک هۆڵێکی تایبەتی VIP هەیە بۆ پەیوەندیكردن و هێڵی ئینتەرنێتی تێدایە، بۆ پەیوەندیکردن بە کەسوکارەکانیانەوە، بۆیه دەستبەجێ بەڕێوەبەری گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی كهركوك بانگهێشتی بەغدا كراوه و لەوێ به مهبهستی لێكۆڵینهه دەستبەسهر كراوه.
بە پێی سۆراغی 964 ئەو بەندکراوەی گرتە ڤیدیۆییهکەی بۆ وەزیری ناوخۆ ناردووە، لە کەرکوک دوو – سێ دۆسیهی لەسەرە، یەکێکیان بە زیندانیکردن بە هەشت ساڵ و ئەوەی دیکەیان بە 15 ساڵ بە هۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچەکەی خۆی.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا