گردبوونەوەیە
سلێمانی: قوتابیانی پۆلی 12 شه‌قامی “سالم”یان داخست
+964
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانی
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیانی پۆلی 12 له سلێمانی گردبوونه‌وه و چوونه به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی گشتی گردبوونه‌وه، دواتر به‌ره‌و شه‌قامی سالم رۆیشتن و شه‌قامه‌كه‌یان داخست.
ئه‌وان داواكارییان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه.
یه‌كێك له قوتابییه‌كان به 964ی وت، داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مه‌نهه‌جی ئه‌مساڵ كورت بكاته‌وه، یان كاتی خوێندن درێژ بكاته‌وه، چونكه به وته‌ی خۆی “پێڕاناگه‌ن”.
قوتابییه‌كی دیكه ده‌ڵێت، “تاقه‌تی خوێندنم نه‌ماوه”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له 13.9.2023 خوێندنی وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایانه‌وه خوێندن له سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌ستیپێنه‌كردووه، ته‌نیا له هه‌ندێك قوتابخانه قوتابیانی پۆلی 12 ده‌خوێنن و مامۆستاكانیان وانه ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌مه دووه‌م رۆژی له‌سه‌ریه‌كه قوتابیانی پۆلی 12 له سلێمانی گردده‌بنه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، نه مه‌نهه‌ج كه‌مده‌كرێته‌وه و نه كاتی خوێندنی ئه‌مساڵ درێژ ده‌كرێته‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا