هەڵبژاردەی باسکەی سلێمانی بەشداری پاڵەوانیەتی کۆماری دەکات

964+

یادگار محەمەد

هەڵبژاردەی باسکەی 3*3 کچانی پارێزگای سلێمانی، بەشداری پاڵەوانیەتی کۆماری دەکات.

لە رۆژانی 10 و 11ـی ئەم مانگە و لە شاری بەغدا، بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی باسکەی عێراق، پاڵەوانیەتی باسکەی 3*3 ـی هەڵبژاردەی پارێزگاکان بەرێوەدەچێت و هەڵبژاردەی کچانی سلێمانییش یەکێکن لە هەڵبژاردە بەشداربووەکانی ئەو پاڵەوانیەتییە.

بیلال مەولود ئەندامی فیدراسیۆنی باسکەی عێراق بە 964ـی وت، ساڵانە فیدراسیۆنەکەیان سەرپەرشتی ئەم پاڵەوانیەتییە دەکات کە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەشداری تێدا دەکەن.

وتیشی، وەک پارێزگای سلێمانی خاوەن تیپێکی بەهێزی باسکەی کچانن و چاوەڕێی ئەنجامی باش لە تیپەکەی سلێمانی دەکەن.

هەڵبژاردەی باسکەی 3*3ـی سلێمانی پێکدێت لە یاریزانان (بریسکە شۆرش، ئێڤران موزەفەر، ئاوا عەبدوڵا و کیژێ فەریق) تیپەکەش لەلایەن رزگار محەمەد رەئوف سەرپەرشتی دەکرێت.

باسکەی زاخۆ سێیەم سەرکەوتنی تۆمار کرد

باسکەی زاخۆ سێیەم سەرکەوتنی تۆمار کرد