بزانه قوڕساییه‌كه‌ى چه‌نده؟
ده‌زگاى مین هێله‌گێكى گولـله‌به‌ندى تاقیكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەزگای گشتیی کاروباری مین هێله‌گێكى گوللـهبهندى تاقیكرده‌وه بۆ دڵنیابوون له پاراستنى گیانى مین ههڵگرهوهكانی و به‌رپرسێكی ئه‌و ده‌زگایه‌ش ده‌ڵێت، تا دڵنیا نه‌بین له ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان، بۆ ههڵگهتنهوهى مین و ته‌قه‌مه‌نى به‌كارى ناهێنین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى مینهه‌ڵگره‌وه‌ی دهۆك ئه‌و هێلهگهکە تاقیكرایه‌وه، دواتر به راپۆرتێك تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان ده‌نێرنه‌وه ده‌زگاى مین.
عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى هونه‌رى له ده‌زگاى مین، به964ـى راگه‌یاند، جگه له دهۆك و سبه‌یش له هه‌ولێر ئه‌و هێله‌گه تاقی ده‌كرێته‌وه.
وتیشی “چاوه‌ڕێى راپۆرتى هه‌ردوو شوێنه‌كه ده‌كه‌ین بۆ دڵنیابوونه‌وه‌مان له سه‌ركه‌وتنى كاره‌كه، ئینجا له لایه‌ن مینهههڵگرهوهكان به‌كار ده‌هێندرێت”.
هێلهگهكه له سێ پارچه پێكهاتووه، سه‌ر و سنگ و حه‌وزى مینههڵگرهوهكان ده‌پارێزێت.
عه‌لى میران ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه هێلهگهكه له‌لایه‌ن پسپۆڕانى دهزگاكهیانهوه ده‌ستكارییه‌كى كه‌مى كراوه و له رێگه‌ى ئه‌و تاقیكردنهوانهوە ده‌یانه‌وێت له‌و ده‌ستكاریكردنه‌ش دڵنیا ببنه‌وه.
به قسه‌ى میران، جۆره پلێتێكی پۆڵایین له‌ناو گوللـهبهندهكهدا داندراوه، كه پێشتر كێشه‌كه‌ى سێ هه‌زار و 800 گرام بووه، به‌ڵام پسپۆرانى ده‌زگاكه‌یان ئه‌و كێشه‌یان بۆ دوو هه‌زار و 500 گرام كه‌مكردووه‌ته‌وه .
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌زگاى مینى دهۆك، ئه‌و تیمه‌ى هێلهگهكهیان تاقیكردووه‌ته‌وه، له دوورى ئاوه‌دانییه‌كانى گوندى كانیكاى سه‌ر به ناحیه‌ى سه‌رسنگ كاره‌كه‌یان ئه‌نجام داوه و هه‌ر به‌هۆى ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش سێ گوللـه هاوەنیان له‌ناوبردووه.