دوای داوایەکەی سەدر
ساتی یەکەمی گەیشتنی لایەنگرانی سەدر بۆ گۆڕەپانی تەحریر
964+
ژووری هەواڵ
دوای هاتنی ئەنتۆنی بلنکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق و کۆبونەوەی لەگەڵ سودانی، موقتەدا سەدر داوای لەلایەنگرانی کرد لە گۆڕەپانی تەحریر کۆببنەوە.
نێردراوی 964 لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا ساتی یەکەمی گەیشتنی لایەنگرانی سەدری تۆمارکردووە.
هێزێکی زۆری ئەمنی لەو ناوەن.
کەمتر لە کاتژمێرێک بەسەر دانیشتنەکەی نێوان بلینکن و سودانی تێپەڕی، وەزیر قائید محەمەد ساڵح عێراقی نزیک لە تەیاری سەدری لە تۆڕی ئێکس پەیامی بۆ لایەنگرانی سەدر نارد و داوای کرد بەشێوەی ئاشتیانە لە گۆڕەپانی تەحریر کۆببنەوە.