"زۆربەیان لە باڕەکاندا سەرفکردووە"

باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە لە هەولێر دەستگیرکران

964+

توانا نەقی

باندێکی چوار کەسی ساغکردنەوەی دراوی ساختە لە هەولێر دەستگیرکران کە پارەی ساختەیان  لە بازاڕەکاندا سەرفکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،  بەبڕیاری دادوەر چوارکەسیان دەستگیرکردووە پارەیەکی زۆری ساختەیان لابووە.

موقەدەم ئەردەڵان وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، باندەکە زۆرێک لە پارەکانیان لە بازاڕدا ساغکردووەتەوە بەتایبەت لە باڕ و یانە شەوانەکاندا، بۆیە ئاماژەیان بە بڕی پارەکە نەکردووە.

وتیشی، پارەکان لە جۆری 50 هەزای، 25 هەزاری، 10 هەزاری و پێنج هەزاری بوون.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون ناویان ( م، ر، س) (م، ن، س) (م، م، ر) و (ا، د، ع) و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە لە سلێمانی و هەڵەبجە د...

باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران