لەحاسڵات هەموو شتێکتان پێ دەڵێم

ئێران قسەی جدی هەیە لە شەڕەکەی غەزە

964+

ژووری هەواڵ

خامەنەئی رابەری ئێران ئەم ئێوارەیە لەگەڵ ئیسماعیل هەنیەی کەسی یەکەمی حەماس کۆبووەوەو وتی تاوانەکانی ئیسرائیل بە پشتیوانی راستەوخۆی ئەمریکاو هەندێ لە وڵاتانی خۆرئاوا ئەنجام دەدرێت.

ناتەنیاهۆ ئەمڕۆ لە سەربازگەی رامۆنی ئیسرائیلییەوە وتی: هەتا هەموو دیلەکان ئاشکرا نەکرێن بە هیچ شێوەیەک بیر لە بژاردەی راگرتنی شەڕ ناکەینەوە بە هیچ هۆکارێک.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: بە زۆر شەڕمان پێ سپێردراوەو ئۆباڵی گیانی هەموو رفێندراوەکان لە ئەستۆی حەماسە.

پێشنیار بۆ حکومەتی فەلەستینی کراوە کە پاش هێرشەکەی غەزە ئەوان دەسەڵات لەو شارە بگرنە دەست، مەحمود عەباسی سەۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی دەڵێت، مەرجمان هەیە، دەبێ چارەسەرێکی سەرتاسەری بکرێت.

هەردوو وەزارەتی دەرەوەی سعودیە و ئەردەن بەیاننامەی توندیان دژی لێدوانەکەی وەزیری کەلتوری ئیسرائیل دەکرد کە وتبووی پێی باشە بە بۆمبی ئەتۆم لە غەزە بدرێت، هەردوو وڵات دەڵێن ئەمە هاندانە بۆ کۆمەڵکوژی.

بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم

بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم