لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا
بەرگریی شارستانی راپەڕین: 104 رووداوی جۆراوجۆرمان هەبووە
964+
پێشەوا محەمەد
بەرگریی شراستانی راپەڕین دەڵێت، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا 104 رووداوی جۆراوجۆریان هەبووە و دوو حاڵەتی سووتان و چوار خنکانیان هەبووە.
رووداوەکان بریتی بوون لە خنکان، ئاگرکەوتونەوە لە ماڵ و ئۆتۆمبێل و شوێنی کار.
کاوە خدر، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، تیمەکانیان بەردەوام ئامادە بوون بۆ بەدواداچوون بۆ رووداوەکان.
وتیشی، “دوو حاڵەتی سووتان هەبوون و چوار خنکانیش هەبووە ئەوانی دیکە ئاگرکەوتنەوە بوون و بێ زیانی گیانی کۆنتڕۆڵ کراون”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین نۆ بنکەی هەیە. لەو 10 مانگەدا 112 پشکنینیان بۆ شوێنە جیاوازەکان کردووە و 48یان نەگونجاو بوون و پابەندی رێنماییەکان نەبوون.
“زیانی مادی ئەو رووداوانە 110 ملیۆن و 350 هەزار دینار بووە”، ئەوەش قسەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی راپەڕینە.