روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وا دەڵێت

دوو کاروانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە گواسترانەوە رۆژئاوای کوردستان

964+

فەهمی نەبی

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دوو کاروانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەرێگەی دەروازەی ئەلوەلیدی عێراقەوە بۆ حەسەکە گواستراونەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، “سەر لە بەیانی ئەمرۆ 40 بارهەڵگری سەربازی و دواتر 50 بارهەڵگری دیکەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە لەرێگەی دەروازەی وەلید بەرەو ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رۆیشتوون”.

بەپێی هەواڵەکەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، 50 بارهەڵگرەکە چەکی قورس و زرێپۆش و ئۆتۆمبێڵی سەربازی بوون، هاوکات 40 بارهەڵگرەکەی دی تانکی سوتەمەنی و کەرەستەی سەربازی و سندوقی گەورەیان بارکردبوو.

لە هەواڵەکە ئەوەش هاتووە گواستنەوەی ئەو چەکانە بۆ بەهێزکردنی بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، بەم دواییە مەشقی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکانی رۆژهەڵاتی سوریا زیادیان کردووە.

دوای پەرەسەندنەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، بەهۆی پاڵپشتیەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل بۆ چەندینجار هێرش کراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا: بەردەوامین لە هاوکاریکردن...

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا: بەردەوامین لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە و هەسەدە