سەرما هات و داربڕین زۆر بووە
دوو پیکاب داری تەڕیان بڕیوەتەوە و دەستگیرکران
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە له زاخۆ، دوو کەس بە تۆمەتی داربڕین دەستگیر دهكهن.
شەوی رابردوو لە نێوان سنووری کوردستان – تورکیا، هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆک لە گوندی هەورێز و هەڤشن دوو کەسیان دەستگیرکران، کە دوو پیکابی داری تهڕیان بڕیبوو.
رەمەزان سیاری، بەرپرسی هێزی پاراستنی ژینگەی دهۆک بە 964 راگەیاند، هەردوو کەسهكه بە دوو پیکابى پڕ دارهوه دەستگیرکراون و رەوانەی دادگا كران.
به قسهى سیاری، ئهو دارانهى بڕیویانن ههموویان تهڕن.
هێزى پاراستنى ژینگه دهڵێت، ساڵانه لە کۆتایی مانگی پاییزدا دیاردەی داربڕین روو لەزیادبوون دەکات و خەڵک بە بیانوی نەبوونی نهوت، دار بۆ خۆگەرمكردنهوه بەکاردێنن، بۆیە هێزهكانیان بە وردی چاودێریان دەکەن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن