بوو بە دووەم حاڵەت لە جیهاندا

دوای شەش هەفتە لە چاندنی دڵی بەراز بۆی گیانی لەدەست دا

964+

پێشەوا محەمەد

لۆرێنس فۆسێتی تەمەن 58 ساڵ، دوای شەش هەفتە لە چاندنی دڵی بەراز بۆی، چەند رۆژێک پێش ئێستا گیانی لەدەست دا و بووە دووەم کەس دوای چاندنی دڵی بەراز نەتوانێت بژیت.

ماڵپەڕی CNN لە رێگەی راگەیەندراوێکی زانکۆی میریلاندی ئەمریکا، کە هەردوو چاندنی دڵی بەرازەکە لەوێ کراوە، بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتا لۆرێنس هیچ رەتکردنەوەیەکی بۆ دڵە چێندراوەکە نەبووە، بەڵام پێش چەند رۆژێک جەستەی ناوبراو دڵی بەرازەکەی رەتکردووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

لە مانگی یەکی ساڵی 2022 زانکۆی میریلاند یەکەم نەشتەرگەریی تاقیکاری لەم جۆرەی بۆ دەیڤید بێنتی تەمەن 57 ساڵ ئەنجام دا، کە دوای دوو مانگ دوای نەشتەرگەرییەکە گیانی لەدەست دا.

بە پێی زانیارییەکانی CNN، ئەو دڵی بەرازە دەستکاری کراوە و 10 گۆڕانکاریی بۆماوەیی تێدا کراوە و پاشان بۆ ئەو دوو کەسە چێندراوە.

بە پێی ئامارەکانی حکومەتی ئەمریکا، زیاتر لە 113 هەزار کەس لە لیستی چاندنی ئەندامەکانی جەستەدا هەن، لەناویاندا زیاتر لە سێ هەزار و 300 کەس پێویستیان بە دڵە و رۆژانەش 17 کەس لە چاوەڕوانی ئەندامێکی جەستەدا گیان لەدەست دەدەن.

“چاوەڕوانییەکی زۆر گەورەمان نییە، تەنیا ئەوەی بتوانێت زیاتر لەناوماندا بێت و زیاتر بژیت”، ئەوە قسەی ئان فۆسێت، هاوسەری لۆرێنس بووە لە کاتی دانانی دڵی بەرازەکە بۆ هاوسەرەکەی.

رۆژانە 5 تا 10 حاڵەتی جەڵدەی مێشک لە سلێمانی روودەدەن

رۆژانە 5 تا 10 حاڵەتی جەڵدەی مێشک لە سلێمانی روودەدەن