مناڵەکانیش دەتوانن زەوی وەربگرن
ئاگاداربن زەوی دابەش دەکرێت
+964
شوان عباس بەدری
ئەمڕۆ چوارشەمە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە راگەیەندراوێکیدا، کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەت بڵاوکراوەتەوە، ئەو مەرج و یاسایانەی بە مەبەستی وەرگرتنی پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوون پێویستن، خستەڕوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو هەموو ئەو کەسانەی لە زیندانەکان بە پێی ماوەی گیرانی دایکیان، لەناو زیندان لە دایک بوون، وەک زیندانێکی سیاسی حیساب دەکرێن و ماوەی گیرانەکەیان بۆ حیساب دەکرێت، بۆیە دەتوانن پارچەیەک زەوی وەربگرن، تەنانەت ئەگەر بێتو چەندین کەس لە بنەماڵەیەکدا ئەو یاسایە بیانگرێتەوە، هەر دەتوانن سوودمەند بن.
هەر لە راگەیاندنەکەی وەزارەتی کاروباری شەهیداندا هاتووە، هەموو ئەو کەسانەی کە لە سەر رادەربڕین، یان ناڕەزایی دەربرین و ئینتیمای نیشتمانی و سیاسی، یان لەبەر بەشداریکردنیان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردی لە لایەن رژێمە یەکلەدوای یەکەکانی عێراقەوە تا 9 ی نیسانی 2003 حوکم درابن، بە زیندانی سیاسی حیساب دەکرێن.