پابەندنەبوون بە رێنماییەکان

لە دهۆک سێ دەرمانخانە و دوو کۆگای دەرمان داخران

964+

ژووری هەواڵ

بەهۆی سەرپێچی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، سێ دەرمانخانە و دوو کۆگای دەرمان لە دهۆک داخران.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، دەرمانخانەکان مامەڵەیان بە دەرمانی نایاساییەوە کردووە و دەرمانیان بە نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشکی فرۆشتووە.

د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، کە دەڵێن دەرمانی نایاسایی، واتا ستیکەریان پێوە نییە و فرۆشتنیان قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان “هۆشداری دەدات بە ئەو شوێنانەی کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە دەکەن پابەندی گشت رێنماییەکانی بن و بە پێچەوانەوە ررووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەکاتەوە”.

تەنیا لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا، حەوت دەرمانخانە و کۆگای دەرمان، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، داخراون.

لە بەردەڕەش دوو دەرمانخانە لەسەر زیادەڕۆیی داخران

لە بەردەڕەش دوو دەرمانخانە لەسەر زیادەڕۆیی داخران