خوێنەوارێكی فێڵباز لە بەریتانیا

كوردستان ئەحمەد- هەولێر

هاوڵاتیەكی بەریتانی، بە رەچەڵەك كەنەدی تەمەنی خۆی بچوك دەكاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لە قوتابخانەیەكی ئامادەی وەربگیردرێت

براندۆن لی، پیاوێكی تەمەن 35 ساڵیی بەریتانییە، لە دامەزراوە نیشتمانییەكانی بەریتانیا تەمەنی خۆی بچوك دەكاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت وەك قوتابیەكی نوێ لە ئامادەیی لە سكۆتلەندا بخوێنێت.

براندۆن لی لە قوتابخانە

براندۆن لی، لە راستییدا ناوی برایان ماكینۆنە، خێزانەكەی لە كەنەدا دەژین، لە قوتابخانەی ئامادەیی نەیتوانیوە سەركەوتن بەدەستبهێنێت، دواتر گەڕاوەتەوە بەریتانیا و خۆی بە براندۆن لی ناساندووە، بۆ ئەوەی بتوانێت لە قوتابخانەدا بەشداری بكات و بگەڕێتەوە سەر خوێندنەكەی و تەواوی بكات.

ئەو لەرەنگ و شێوەدا زۆر جیاواز بووە وەك ئەوەی پیاوێكی 35 ساڵ بێت، بەڵام لە بەڵگەنامە فەرمییەكان تەمەنی خۆی بە گەنجێكی ١٧ ساڵ تۆمار كردووە، دواتر زانراوە كە ساختەكاری لە تەمەنیدا كردووە و لە قوتابخانەكە دەركراوە.

قوتابیەكان لە رۆژنامەكانەوە چیرۆكەكە دەخوێننەوە

ئەم چیرۆكە وەك یەكێك لە چیرۆكە سەرنج راكێشەكانی بەریتانیا دەنگی داوەتەوە و بوەتە باسی میدیاكان

سەرچاوە : بی بی سی