ئاگاداری ئەم گۆڕانکاریانەی ناو شەقامەکانی کەلار بن

پێشەوا محەمەد

قایمقایەتی قەزای کەلار چەند گۆڕانکارییەکی لە شەقامەکانی ناو کەلار کردووە، ئەگەر لە کەلار دادەنیشت ئاگات لێیان بێت.

بڕیارەکە ئەمڕۆ سێشەممە 31.10.2023 لەسەر پێشنیاری لیژنەی شەقام و هاتوچۆ گشتی قایمقامیەت دراون.

بە پێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی کەلار، گۆڕانکارییەکان بریتین لە:

*دروستکردنی دوو تاسە بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی دانیشتووانی (لانە ستی + پیشەوەران) لەسەر شەقامی پشتێنەی شار.

*کردنەوەی یوتێرنی پێش بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان.

*جێگیرکردنی نرخی گواستنەوەی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بە (500) دینار.

*داخستنی شەقامی سەرەکی ناوبازاڕی کەلار بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمۆبێل.

*داخستنی یوتێرنی گەڕانەوەی نزیک قوتابخانەی عەرەبی و یوتێرنی نزیک بازاڕی سۆران.

*دروستکردنی سێ تاسە لەسەر (شەقامی نزیک مزگەوتی بەهەشت + شەقامی کۆتایی جوت سایدی گەڕەکی ئاوارەکان + شەقامی گەڕەکی شۆڕش بەرامبەر شارەوانی کەلار).