16 هەزار ئەسپ دەکوژرێن
گەورەترین کۆمەڵکوژی لە مێژووی ئوستورالیا بەڕێوەیە
964+
ژووری هەواڵ
گەورەترین کۆمەڵکوژی لە مێژووی ئوستورالیا بەڕێوەیە
حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە 16 هەزار ئەسپ بکوژێت
لە ناوچەی کۆسیۆکۆ لە باشووری خۆرهەڵاتی ئوستورالیا
19 هەزار ئەسپی کێوی هەیە
دەبێ تا ساڵی 2027 ببن بە سێ هەزار
ئەسپەکان لە ناو هێلیکۆپتەرەوە فیشەکیان پێوە دەنرێت و لەناو دەبرێن
حکومەتی ئەو وڵاتە دەڵێت ژمارەیان لە کۆنترۆڵ دەرچووە
خەریکە بە هۆی ئەوانەوە ئاژەڵەکانی تر لەناو دەچن
چونکە سەوزایی ناهێڵن و سەرچاوەکانی ئاو پیس دەکەن
پێشتر لە ساڵی 2000 لە ماوەی سێ رۆژدا 600 کوژران
بەڵام بەهۆی نارەزایی خەڵکەوە پرۆسەکە وەستا