پلەکانی گەرما دادەبەزن

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن و جەوەکەش تا رادەیەک هەور و فێنکتر دەبێت

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، سبەینێ چوارشەمەش هەرودەبێت و ئەگەری نمە باران دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ سێشەممە 31.10.2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت.
خێراىی با / خێرایى با هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووى 20 کم لە کاتژمێرێکدا.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.

سبەى چوارشەممە 1.11.2023
کەش/ ئاسمان بەگشی لە نێوان هەورى تەواو و نیمچە هەور دەبێت ئەگەرى پروشکە باران لەسەر هەندێ ناوچەى جیاجیا هەیە.
خێرایی با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێ.
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک: 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 25 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى