2.276 کم

رێگاى سماقوڵی – هیزۆپ کرایەوە

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌شێك لە رێگاى سماقووڵى – هیزۆپ بە درێژی 2.276 کم کرایەوە، کە بەگوژمەى نزیکە (2 ملیار دینار) لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە شێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێکراوە.

رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و پارێزگارى هەولێر به‌رێوه‌چوو.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه‌ به‌ 964ی راگه‌یاند، “جگە لە ئاسانكاریى بۆ هاتوچۆى شۆفێران، خزمەتێکى زۆرى هاوڵاتیان بە گشتى و خەڵکى ناوچەکە بە تایبەتى دەکات”.

پڕۆژەکە پێکھاتووە لە دوو بەش، بەشى یەکەمى چاککردن و دروستکردنى پارچەیەکى رێگاکەیە بە درێژی 2.276 کم و دروستکردنى ئاوبەری سندوقی و لوولەیی لەخۆدەگرێت، بەشی دووەمی پرۆژەکەش بریتییە لە دروستکردنی دیواری پاڵپشت بە درێژی 150م و بەرزی 5 م.

رێگای سماقوڵی گیرا

رێگای سماقوڵی گیرا