به‌هۆى قووتدانى ده‌نكه هه‌ناره‌وه بووه
منداڵه‌كه‌ى سه‌یدسادق گیانى له‌ده‌ستداوه‌و له پزیشكى دادى سلێمانيه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و منداڵه‌ى سه‌یدسادق كه ده‌وترا به‌هۆى ده‌نكه هه‌ناره‌وه خنكاوه، راست ده‌رچوو.
964 به‌دواى ئه‌م ده‌نگۆیه كه‌وت، د. سه‌ركان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شه‌وكه‌ت له سه‌یدسادق گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌م منداڵه‌ى پشتڕاست كرده‌وه.
وتیشی “ئێستا ئه‌و منداڵه ناردراوه‌ته پزیشكى دادى سلێمانى”.
به‌قسه‌ى د. سه‌ركان، ئه‌و منداڵه له‌دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه به مردوویی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان و هه‌رچه‌نده تیمهكانیشیان هه‌موو كاره فریاگوزاریهكانیشیان بۆ ئه‌نجام داوه.
منداڵه‌كه ناوى نه‌زاندراوه به‌ڵام ده‌وترێت ته‌مه‌نى ته‌نیا دوو ساڵان بووه و كه‌سوكاره‌كه‌ى به نه‌خۆشخانه‌كه‌ى سه‌یدسادقیان وتووه كه ده‌نكه هه‌نار له گوڕگیدا ماوه‌ته‌وه به‌و هۆیه‌وه خنكاوه.
لایخۆشییه‌وه د. سەرخێڵ بەڕێوه‌بەری تەندروستی رۆژهەڵات بۆ 964 وتی “منداڵەکە هەنار لە قوڕگیدا گیرابوو و پێشتر لەلایەن کەسوکارەیەوە هەوڵی دەرهێنانی دراوە، بەهۆی ئەوەی کە شارەزایان نەبووە عەزێتی قوڕگی مناڵەکە دراوە و نەیانتوانیوە دەریبهێنن و گیانی لەدەست داوە”.
ئه‌مساڵ، ئه‌مه دووه‌مین حاڵه‌تى خنكانى منداڵانه به‌هۆى ده‌نكه هه‌ناره‌وه.
ئێوارەی رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 26.10.2023 منداڵێکی تەمەن نۆ مانگ لە ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان بەهۆی قووتدانی دەنکەهەنارە خنکا و گیانی لەدەست دا.