رۆژانە دوو ئەرک جێبەجێدەکات
حەسەن عەزیز گاوانی دەکات و چاوی لە نمرەی بەرزە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
حەسەن عەزیز لەیەکێک لە گوندەکانی خەلیفان سەرقاڵی گاوانیە و بەدیار کاری گاوانی و مەڕ و ماڵاتەوە وانەکانی دەخوێنێت، دەڵێت بەنیازم ئەمساڵ لە پۆلی 12 نمرەی باش بهێنم.
ئەو رۆژانە دوو ئەرک جێبەجێدەکات یەکێکیان لە پۆلی 12 و ئەوی دیکەیان بە دیار مەڕو ماڵاتەوەیە.
حەسەن عەزیز دەڵێت، “چاوم لەوەیە ئەمساڵ بەلایەنی کەم کۆنمرەم بگاتە 80”.