وەزارەتی کار هەشت کەسی دەوێت بۆ رانیە

964+

ژووری هەواڵ

لە رانیە هەشت کەس بە شێوەی هەمیشەیی و گرێبەست دادەمەزرێندرێن و داواکاری بە شێوەی فۆڕم پێشکەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 30.10.2023، ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە 964ـی راگەیاند، ئەو کەسانەی کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە.

دوو کەس وەک پشکنەری کار و دەرچووی یاسایی بەشێوەی هەمیشەیی وەردەگیرێن.

وەزارەتی کار دوو کەسی دیکەشی پێویستە بۆ بەشی کارگێڕی کە دەبێت بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت و دامەزراندن بە گرێبەست دەبێت.

دوو کەسی دیکە وەک ژمێریار و بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن و دەبێت ئەوانیش خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بن.

دوو شۆفێریش کە دەرچووی ئامادەیی بن بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.

ژمارەیەک هەلی کار بۆ خەڵکی کۆیە راگەیەندران

ژمارەیەک هەلی کار بۆ خەڵکی کۆیە راگەیەندران

مەرجەکان ئەمانەن: خوازیار دانیشتووی رانیە بێت، موچەخۆر نەبێت لە هیچ دامەزراوەیەکی حکومی و تایبەت، هەروەها تەمەنی لە نێوان 24 بۆ 35 ساڵدا بێت.

فۆڕمەکە رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 09:00ـی بەیانی، لە بەشی دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران/ راپەڕین، لەناو بیناى بەڕێوەبەرایەتیی چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتیی راپەڕین لە گەڕەکى کێوەڕەش، دابەشدەکرێت.