10 شوێن بۆردومان کراون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سنووری عێراق و سوریا بۆردومان کرا
964+
ژووری هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دەنگی تەقینەوە لە 10 شوێنی سنووری نێوان عێراق و سوریا بیستراوە، دەرکەوت بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان بووە.
پەیامنێری 964 لەنزیکی ئەو شوێنە دەڵێت، بۆردومانەکە لەرێگەی فڕۆکەی جەنگی بووە.
چەند شایەتحاڵێک قسەیان بۆ پەیامنێری 964 کردووە دەڵێن، فڕۆکە جەنگیەکان نزیکەی کاتژمێرێک بە ئاسمانی ناوچەی نێوان قائیم و ئەلبوکەمالی سوریا سوڕاونەتەوە و لەئەنجامی بۆردومانەکە ئاگرێکی زۆر کەوتوەتەوە.
ئەم بۆردومانانە لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەینی رابردوو رایگەیاند، لە وەڵامی ئەو زنجیرە هێرشانەی کە لە عیراق و سوریا کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، فرۆکە جەنگییەکان دوو بنکەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە ئەلبوکەمال بۆردومان کردووە، بەڵام لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆ هێشتا هیچ لێدوانێکی فەرمی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نیە.