هەڵمەتی پایزەیە

دار و درەختی شەقامەکانی هەولێر هەڵدەپاچرێن

964+

توانا نەقی

هەڵمەتی جوانکردن و رێکخستنەوەی دار و درەختی شەقامە گشتییەکان و ناو شار لە هەولێر دەستی پێکردووە و سەرجەم دارەکان هەڵدەپاچرێن و رێک و پێکیان دەکەنەوە.

هەڵمەتەکە دوورگەی ناوەندی شەقامەکان دەگرێتەوە لەگەڵ پارکەکانیش لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، هەڵمەتەکە هەڵمەتی پایزەیە و زیاتر لەو وەرزە دەیکەن و زۆرێک لە دارەکان بە شێوزێکی جوان و سەرنجڕاکێش دیزاینی هەڵپاچینەکەی دەکەن.

وتیشی، هەر شەقامێک یان پارکێک تیمی تایبەتی خۆی هەیە و کەسانی شارەزاش کاری رێکخستن و هەڵپاچینەکە دەکەن.

دارەکان جۆراوجۆرن لەوانە دەدۆنیا و وانگستر و واشنتۆن و چەند جۆرێکی دیکە لە خۆ دەگرن.

هەولێر چارەسەری وشکبوونی پارکەکانی کرد

هەولێر چارەسەری وشکبوونی پارکەکانی کرد