چۆن دۆزرایەوە؟
ئەو ژنە کوردەی لە سعودیە بێ سۆراغ بوو دۆزرایەوە
964+
میلاد جەلال – کەلار
ژنێکی کەلاری دوای ئەوەی لەگەڵ کەسوکارەکەی رۆیشتبوون بۆ سعودیە بە مەبەستی عەمرەکردن، شەوی ھەینی رابردوو لە کەسوکارەکەی دابڕابوو، کەمێک پێش ئێستا دۆزرایەوە.
ژنەکە لەناو حەرەمی مەکە لە نزیک کاتژمێرەکە لەلایەن یەکێک لە برازاکانیەوە دۆزراوەتەوە.
حەسەن بەھجەت برای ئەو ژنەیە بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا کوڕەکەم و یەکێکیتر لە کەسوکاری خۆمان لەناو حەرەمی مەکە گەڕاون و دۆزیویانەتەوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە”.
وتیشی، نازانین ئەو دوو رۆژەی کە بێ سۆراغ بوو لەکوێ بووە، جارێک نەگەیشتووەتەوە لامان تاوەکو پرسیاری لێبکەین، بەڵام ئەوەندە دەزانین کە سەلامەتە، چاوەڕێین لەگەڵ کوڕەکەم بگەڕێنەوە بۆ ھۆتێلەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی