ئەمڕۆش گردبوونەوە
مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی داواکارییەکانیان زیاتر دەکەن
+964
رێژوان قادر – سلێمانی
مامۆستایانی هه‌میه‌شه‌یی و وانه‌بێژ له سلێمانی ئه‌مڕۆ گردبوونه‌وه و داواكاریی موچه و دامه‌زراندنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئێستا داواكاریی دیكه‌شیان زیاد كردووه.
دوای لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه وتی “ده‌بێت” بایكۆت بشكێندرێت و پرۆسه‌ی خوێندن له سلێمانی و شوێنه‌كانی دیكه ده‌ستپێبكاته‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ جاری دووه‌م مامۆستایانی هه‌میشه‌یی و وانه‌بێژ، له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده گردبوونه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌قامی سه‌ره‌كیی سالم-یشیان داخست.
مامۆستایانی هه‌میشه‌یی داوای موچه ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه پۆله‌كان، مامۆستایانی وانه‌بێژیش به هه‌مان شێوه داوای موچه و دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ن.
له گردبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌ندێك ده‌نگی ناڕازی هه‌بوون، كه داوا ده‌كه‌ن موچه‌كانیان بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق.
بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2023-2024 تا ئێستا پرۆسه‌ی خوێندن له سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌ستیپێنه‌كردووه، ته‌نیا له هه‌ندێك قوتابخانه‌دا قوتابیانی پۆلی 12 ده‌وام ده‌كه‌ن و وانه‌كانیان ده‌خوێنن، به‌ڵام قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌وامی خۆیان ده‌ستپێكردووه و به‌رده‌وامن.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا