پۆلیسی دهۆك

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوشتنى گه‌نجه‌كه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستپێكردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی دهۆك ده‌ڵێت، ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ له‌ باره‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى  له‌ قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژرابوو.

عه‌قید هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به‌ 964ـى راگه‌یاند‌، ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ كردووه‌ ده‌یانه‌وێت و هۆكارى كوشتنه‌كه‌ و بكه‌رى ئه‌و رووداوه‌ بدۆزنه‌وه‌.

وتیشی “جارێ له‌ سه‌ره‌تاى كارى لێكۆڵینه‌وه‌داین و هه‌ر زانیارییه‌كى نوێ هه‌بێت رایده‌گه‌یه‌نن”.

دوێنێ شه‌ممه‌ پۆلیسی دهۆك بڵاویكرده‌وه‌، له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌عروف له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی سەر بە پارێزگاكه‌یان، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ بوونی ته‌رمێك له‌ناو ماڵێكدا ئاگاداركرانه‌وه‌ پاش گەیشتنیان بە شوێنەکە دەرکەوتووە ئه‌و كه‌سه‌ ناوى (ا. خ.ح) کارمەندی ئاسایشە و تەمەنی 35 ساڵە و کوژراوە.

هه‌ر دوێنێش، شایەتحاڵێک کە لە نزیکەوە ئاگای لە رووداوەکە بوو، بە 964ی وت پیاوەکە لە دەزگایەکی ئەمنی کاردەکات و شەوی رابردوو لە ماڵەکەی خۆی کە دەکەوێتە کۆتایی بەردەڕەش بە چەقۆ کوژراوە و ماڵەکەشی تاڵانکراوە، بەڵام ئەمڕۆ دەزگا ئەمنییەکان پێیان زانیوە.

پۆلیسی دهۆک کەوتنەخوارەوەی درۆنێک نە رەتدەکاتەوە و نە ...

پۆلیسی دهۆک کەوتنەخوارەوەی درۆنێک نە رەتدەکاتەوە و نە پشتڕاستی دەکاتەوە

پۆلیسی دهۆك تۆمەتبارەكەی دەستگیركرد

پۆلیسی دهۆك تۆمەتبارەكەی دەستگیركرد