لە پرۆژەیەک کاری دەکرد
کرێکارێک لە هەولێر کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
964+
ژوورى هه‌واڵ
کرێکارێک لە هەولێر لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و دەم و دەست گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئەم پێشنیوەڕۆیە روویداوە و کرێکارەکە لە کاتی کارکردنی لە پرۆژەیەکی هەولێر لە شەقامی 40 مەتری نزیک نەخۆشخانەی بەلسەم کەوتووەتە خوارەوە.
سەرچاوەیەکی تەندروستی هەولێر کە ئاگاداری گواستنەوەی تەرمی کرێکارەکەیە زانیارییەکەی بۆ 964 راستکردەوە و وتی ”راستە وایە، کرێکارەکە یەکسەر گیانی لەدەستداوە”.
ئامۆزای کرێکارەکە بە 964ی وت، تەمەنی 25 ساڵ بووە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ى كه 964 له سه‌رچاوه‌ى جیاجیا ده‌ستیكه‌وتووه، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو مانگى ته‌مووز له دهۆك دوو كرێكار و تاوه‌كو مانگى تشرینى یه‌كه‌م له هه‌ولێر هه‌شت كرێكار و تاوه‌كو مانگى ئایاریش له سلێمانى 14 و له گه‌رمیانیش دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه.