هەواڵی زیاتر

دووپشک بالیسانی هەراسان کردووە و شارەوانی سلێمانییش هاواریەتی

964+

ژووری هەواڵ

لەم شەش مانگەی رابردوودا بالیسان و دەوروبەری لەگەڵ دووپشک بەینیان باش نەبووە، رۆژ نییە زیاتر لە کەسێک دووپشک پێوەی داوە، بەڵام مار ئەوەندە زۆر نەبووە.
ئەم زانیاریانە 964 لە نەخۆشخانەی گشتی بالیسان دەستی کەوتووە، بۆ شەش مانگ 201 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک تۆمارکراوە، بەڵام هەموویان دواتر چاکبوونەتەوەو سەلامەت بوون، بۆ ماریش تەنیا دوو حاڵەت هەبووە.
فهرهاد شێخوهسانى، بهرپرسی كارگێڕیى نهخۆشخانهى بالیسان بە 964 وت دژهژههرى دووپشكمان هەبووە و پێویستی نەکردووە هیچ حاڵەتێک بنێرینە دەرەوەی بالیسان.

شارەوانی سلێمانی هاواری لێ هەستاوەو دەڵێت مەردی خوا بن خۆڵ و خاشاکەکان بە رێکوپێکی دابنێن با شار پیس نەبێت.
شارەوانی بۆ ئەهلی شارەکەی نوسیوە، دەڵێت داواتان لێدەکەین کۆمپانیاکانی پاککەرەوە بن زبڵەکانیان لەناو سەلەی خۆڵ و بە کۆکراوەیی دابنێن و بە ناو گەڕەکەکاندا پەرش و بڵاوی نەکەنەوە، چونکە ئەمە سیمای شار ناشرین دەکات.
شارەوانی لەگەڵ ئەم داواکارییە وێنەی هەندێ شوێنی قەرەباڵغی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە کە خۆڵی زۆری تیا کۆکراوەتەوە

بۆ غازی ماڵان هەڵەبجە لە خەم رەخساوە و تا سێ مانگی غازی لێ نابڕێت و هەر ماڵێک بیەوێت یەکسەر غازی پێ دەدەن.
قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە رایگەیاندووە هەرسێ کارگەی غازی عەبابەیلێ و سیروان و حەڵەبجە پابەندکراون بە بەرنامەیەکی پێشوەختە غاز بۆ ناوەندی هەڵەبجە دابین بکەن، بەم حیسابەش بێت لە سەرەتای مانگی 11 هەتا سەرەتای مانگی دوو خەڵکی هەڵەبجە بێ غاز نابن. غازەکەش هەر بە نرخە حکومییەکە دەبێت کە بۆ ههر بوتڵێك غاز هەشت هەزار و 500 سەد دینارە.