ته‌مه‌نى 93 ساڵه و 78 ساڵه له گونده‌كه‌یان بانگ ده‌دات
+964
محەمەد عەلی – پشدەر
پیاوێکی تەمەن 93 ساڵان لە گوندێكی پشده‌ر بانگ بە گوێی دانیشتووانی گوندەکەیاندا دەدات
حاجى سەلیم ئەحمەد، دانیشتووی گوندی “گیرە”یە، لەدایکبووی 1930 یە واتا تەمەنی 93 ساڵە
78 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ته‌مه‌نى 15 ساڵى ده‌ستى به بانگدان له مزگه‌وت كردووه
ده‌ڵێ، لای كه‌سێك فێرى بانگدان بووه ناوى مەلا عومەری هوڕێوە بوو
ئێستا لەگەڵ خێزانه‌كه‌ی لەو گوندە دەژین و بە کشتوکاڵەوە خەریکن
بۆ هەر پێنج نوێژەکە بە بەردەوامی دێت بۆ بانگدان و چوار فەسڵی ساڵ لەو گوندە بانگ دەدات
حاجی دەڵێت، هیچ موچەیەکم نەبووە و تەنیا بۆ خێری خۆى بانگى داوە
خەڵکی گوندەکەى ده‌نگى حاجی سەلیمیان زۆر پێخۆشه و ده‌ڵێن بووه‌ته ئاوەدانی گوندەکەیان
گوندی گیرە نزیکەی 15 ماڵى لێیه و 18 کیلۆمەتر له قەڵادزێوه دووره
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن