هەڵەبجە و دوو ئیدارەی لەگەڵە

داهاتی سلێمانی لەسەر و 20 ملیار دینارەوە ماوەتەوە

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە 23 ملیار دینار بووە.

سێ هەفتەیە داهاتی ئەو ناوچانە لەسەر و 20 ملیار دینارەوە ماوەتەوە و کەمی نەکردووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 21.10.2023 تا 27.10.2023 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 23 ملیار و 466 ملیۆن و 451 هەزار و 914 دینار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی زیاتر لە 24 ملیار دینار بووە.