موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر. وێنە:لاپەری کەسی لە تۆڕی X
کاردانەوەکانی چی دەبن؟
موقتەدا سەدر: داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەم لە عێراق
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەک داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات لە عێراق.
هاوکات ئەوەشی راگەیاندووە، ئەگەر پەرلەمان و حکومەت وەڵامیان نەبێت، هەڵوێستێکی دیکەی دەبێت کە هێشتا رانەگەیەندراوە.
سەدر دەڵێت، “پەرلەمان و حکومەت دەنگ لەسەر ئەو بڕیارە بدەن، ئەو کارە لەپێناو بەرژوەندی تایبەت نییە، بەڵکو لەپێناو بەرژەوەندی گشتییە، ئەمەش لەبەرامبەر ئەو یارمەتیانەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل پێشکەشی دەکات بۆ غەدر کردن لە خەڵکی غەزە”.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەدر دەڵێت، لەگەڵ داوای داخستنی باڵیۆزخانە هاوکات حکومەت پابەند بێت بە پاراستنی کەسانی دیبلۆماسی و پاراستنیان لە هێرشی میلیشیاکان.
موقتەدا سەدر لە داواکاریەکەی هاشتاگێکی داناوە بەناوەی (داخستنی بالیۆزخانەی ئەمریکا).
سەدر دەڵێت پێویستە حکومەت و پەرلەمان هەڵوێستی خۆیان دەرببرن لەگەڵ هەموو پابەندییەکیان، بەبێ ئەوەی کاریەگەری دروست بکات لەسەر باری ئابوری.