نزیکەی دوو دۆلار سەرکەوت

هەڵبەز و دابەزی نرخی نەوت بەردەوامە

964+

فەهمی نەبی

ماوەی بیست رۆژە بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، نرخی نەوت ناسەقامگیرە، لەچەند رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی نرخی هەر بەرمیلێک نەوت دوو دۆلار دابەزی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک نەوت نزیک بووەتەوە لە 90 دۆلار.

ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 89 دۆلار و 33 سەنتە، بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی یەک دۆلار و 40 سەنت سەرکەوتووە، بەڕێژەی %1.79 سەرکەوتووە.

دوێنێ پێنجشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 87 دۆلار و 93 سەنت بووە.

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سوکی تەکساس 84 دۆلار و 64 سەنتە.

شارەزایانی وزە هۆکاری ناسەقامگیری نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ ئەو گومانانەی لە کەمکردنەوەی نەوتی یەدەگی ئەمریکا پێشبینیکراوە، بەمەش ناسەقامگیری لە نرخی نەوت دروستکردووە، لەلایەکی دیکە شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس هۆکارێکی دیکەی ئەو ناسەقامگیریەیە.

نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوەیە

نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوەیە