لەگوندێکی ناحیەی قۆرەتوو

لەسەر جۆگەیەکی ئاودێری شەڕە چەقۆ دروستبووە و دوو کەس بریندارن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە گوندی قەڵاتەپەی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو بەھۆی کێشەی جۆگەیەکی ئاودێری شەڕەچەقۆ دروست بووە و بەو هۆیەوە دوو کەس بریندارن.

ڕوداوەکە نزیک کاتژمێر 7ى ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە.

عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ى وت، “ژمارەیەک ھاوڵاتی گوندەکە بوەتە کێشەیان و دواتر شەڕەچەقۆ لەنێوانیان روویداوە، دوو کەسیان برینداربوونە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار کراون دوای چارەسەری سەرەتایی نێردراون بۆ سلێمانی، ئێستا دۆخی تەندروستیان جێگیرە”.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی وت، لەسەر رووداوەکە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرکراوە کە بەشداربونە لە شەڕەکە، بەڵام تاکو ئێستا تەنیا یەک کەسیان دەستگیرکراوە، لەھەوڵی دەستگیرکردنی ئەوانیتریشدان.

گەنجێکی قەزای پێنجوێن بە چەقۆ کوژرا

گەنجێکی قەزای پێنجوێن بە چەقۆ کوژرا