هەر خێزانێک 200 لیتری وەرگرتووە

لە هەفتەیەکدا 35 هەزار خێزان لە ئیدارەی راپەڕین نەوتیان وەرگرتووە

964+

ژووری هەواڵ

لەماوەی هەفتەیەکدا لە ئیدارەی راپەڕین، حەوت ملیۆن لیتر نەوتی سپی دراوە بە 35 هەزار خێزان و دەتوانن بۆ ئەم زستانە بیسوتێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.10.2023، فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا لە ئیدارەی راپەڕین 35 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە و هەر خێزانێک 200 لیتری پێ دراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش رایگەیاندووە، ئامانجیان ئەوەیە نەوتی سپی بگات بە هەموو ناوچەکان بەتایبەت سەنتەری شارەکان و دەوروبەری.

دەشڵێت، توانراوە لە ماوەیەكی كەمدا پرۆسەی دابەشكردنەکە بە سەركەوتوویی بەسەر ماڵاندا جێبەجێ بكرێت و نرخەكانیش لە بازاڕدا ڕووی لەدابەزینە.

بە پێی داتای ئەو وەزارەتە بێت، لە ماوەی 10 رۆژدا توانراوە 73 ملیۆن و 448هەزار 622 لیتر نەوتی سپی دابین بكرێت و بڕی 40 ملیۆن و787هەزار لیتر لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش بكرێت و 203 هەزار و 935 هەزار خێزان سوودمەند بن، ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ئەو هاوڵاتیانەش بگرێتەوە كە ساڵی رابردوو نەتوانرا نەوتییان بەسەردا دابەش بكرێت، بە تایبەتی ناو شار و دەوروبەری.

سامانە سروشتییەکان: بەنزینی 750 دیناری دەدەینە بەنزینخا...

سامانە سروشتییەکان: بەنزینی 750 دیناری دەدەینە بەنزینخانەکان