دوو کەس گیانیان لە دەست دا

دواجار ئاگره‌كه‌ی عه‌ربه‌ت كۆنتڕۆڵ كرا

964+
دیلان محەمەد

ئه‌و ئاگره‌ی له‌ به‌ره‌به‌یانی دوێنێ له‌ كارگه‌یه‌كی قیر و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ عه‌ربه‌ت كه‌وته‌وه‌، ئه‌م به‌یانییه‌ دوای نزیکەی 24 كاتژمێر كۆنتڕۆڵ كرا و كوژایه‌وه‌.

ئاگره‌كه‌ له‌ کارگەی زیلیۆن لە عەربەت لە پاش کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە هەڵگیرسا، له‌ ئه‌نجامیشدا دوو کەس گیانیان له‌ ده‌ست دا و دوو کەسی دیکەش بە رێژەی جیاواز بە سووتان برینداربوون.

په‌یامنێری 964 ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ ورده‌كارییه‌كانی خسته‌ڕوو.

داڕشتنەوە: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یەکێک لە بریندارانی کۆگاکەی عەربەت گیانی لەدەست دا

یەکێک لە بریندارانی کۆگاکەی عەربەت گیانی لەدەست دا