"بە گەندەڵی براون"
دادگای کەرخ 775 ملیۆن دیناری گەڕاندەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.10.20239، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، وەرگرتنەوەی بڕی 775 ملیۆن دیناری لە رێکارەکانی گرتنەبەر دژ بە گەندەڵی دارایی و کارگێڕیدا راگەیاند.
ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد ناوچەی کەرخ/ دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ، کە تایبەتە بە دۆسییەکانی دەستپاکی، بڕی 775 ملیۆن دیناری عێراقی گەڕاندەوە کە لە ساڵی 1999دا بە رێکاری گەندەڵی و وەهمی وەرگیرابوون”.
عێراق بەدەیان دۆسیەی گەندەڵی بۆ دادگای نێودەوڵەتی دەنێرێت
ئەنجومەنەکە رێکاری دادگاکەی بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سەبارەت بە پێویستی وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارانەی کە پەیوەندییان بە دۆسیەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕییەوە هەیە گەڕاندووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “ئەو بڕە پارەیە وەک بەرتیل دراوە لە بەرامبەر رەوانەکردنی پڕۆژەکان بۆ ژمارەیەک کۆمپانیا لە ناوچە جیاوازەکانی بەغدا، هەروەها ئەو بڕە پارەیە وەرگیراوەتەوە دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بەدواداچوونی پێویست لەگەڵ ئەو تۆمەتبارانە کە تۆمەتبارکراون بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە بەرتیلدان”.