کێشەی کۆمەڵایەتی زیاد بووە

گرانبونى زێڕ هاوسه‌رگیری كه‌مكردووه‌ته‌وه‌

964+

شۆڕش عه‌بدوڵا – هه‌ولێر

به‌هۆى گرانبوونى نرخى زێر پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیری كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و زێڕینگرێكیش ده‌ڵێت “كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیش دروست بووه‌”.

دانا وه‌رتى، یه‌كێك له‌ زێڕینگرانى هه‌ولێر به‌ 964ـى وت، له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا هه‌ر یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یار 21، نزیكه‌ى 45 هه‌زار دینارى چووه‌ته سه‌ر.

وتیشی “رێژه‌ى هاوسه‌رگیری به‌هۆى گرانبوونى زێڕه‌وه‌ كه‌م بووه‌ته‌وه‌ و به‌شێك له‌وانه‌ى زێڕ بۆ هاوسه‌رگیری ده‌كڕن، زۆر جاران كێشه‌ و گرفتیان له‌نێوان دروست ده‌بێت”.

به‌ قسه‌ى ئه‌و زێڕینگره‌ هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ په‌یوه‌ندی به‌ بارودۆخى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش هه‌یه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زێڕ و نەوت بەرزبوونەوە

زێڕ و نەوت بەرزبوونەوە