دیمه‌نێكی پڕۆژه‌ى ئاوى خاس كه به‌هۆى پچڕانى كاره‌باوه له‌كاركه‌وتووه... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ئاوى پشده‌ر
وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌سه‌ر كێشه‌ى كاره‌باى قه‌ڵادزێ هاته‌ده‌نگ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كاره‌با بڵاویكردووه، تیمه‌كانیان له كاره‌باى راپه‌ڕین سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ى كاره‌بان له قه‌ڵادزێ.
ده‌شڵێت “چاوەڕوانین لە ماوەیەکی نزیکدا گرفتەکە چارەسەر بکرێت و پێدانی کارەبا ئاسایی ببێتەوە”.
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به‌هۆى شۆرتێكى كاره‌باوه، گرفت لە هێڵی 132KV لە دەروازەی وێستگەی 132KV قەڵادزێ دروستبوو، به‌هۆیه‌وه کارەبای ته‌واوى دەڤەری پشدەر به گوند و ناحییه‌كانییه‌وه بە تەواوی پچڕاوە.
هه‌ر به‌هۆى پچڕانى كاره‌باكه‌ش پڕۆژه‌ى ئاوى “خاس”یش له‌كاركه‌وت و تا ئێستا نه‌تواندراوه ئاوى پاك بدرێته هاوبه‌شانى ئاو له ناو قه‌ڵادزێ.