170 هەزار کەس سوودمەند دەبێت
قەزای پشدەر بووە خاوەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا
964+
پێشەوا محەمەد
لەمڕۆ چوارشەممەوە قەزای پشدەر بووە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا و چیتر هاوڵاتیانی قەزاکە بۆ کاری کارەبا پێویست ناکات بچنە رانییە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە شاری قەڵادزێیە و پێشتر هەرکەسێک کاری کارەبای هەبووایە دەبوو سەردانی کارەبای رانییە بکات.
عەلی محەمەد، بەڕێوبەری گشتی کارەبای راپەڕین بە 964ـی وت، “ئیشوکاری هاوڵاتیان لە هاوبەشی وەرگرتن، لە پارەوەرگرتن، دابەشکردنی کارەبا و دانانی محاویلە و زۆر کاری تر لەو بەڕێوەبەرایەتییەدا دەکرێت”.
وتیشی، “سنووری قەزاکە 200 گوندی لەسەرە و نزیکەی 170 هەزار دانیشتووی هەیە و ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کارئاسانییەکی تەواو بۆ دانیشتوانەکەی دەکات”.
سنووری ئیدارەی راپەڕین 104 هەزار هاوبەشی کارەبای هەیە.