لە دوورگه‌یه‌كی دەریاچەی دوکان ماڵێك بۆ كه‌روێشكه‌كان دروستكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سێ گه‌نجى قه‌زاى دوكان چه‌ند كه‌روێشكێكیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه له دوورگه‌یه‌كی ناو ده‌ریاچه‌ى دوكان ده‌بێندرێن و ده‌ڵێن “لێره ماڵى كه‌روێشكه‌كان دروست ده‌كه‌ین”.
گرته‌ى ڤیدیۆیی ئه‌و سێ گه‌نجه له‌لایه‌ن پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند كولانه‌یه‌كی بچووكیان به بلۆك و به‌رد بۆ كه‌روێشكه‌كان دروستكردووه و ئه‌وانیش له‌به‌رده‌میدا دانیشتوون و قسه ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له گه‌نجه‌كان ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت ژینگه‌ى شاره‌كه‌یان جوانتر ده‌ربكه‌وێت بۆیه ئه‌م ماڵه بۆ كه‌روێشكه‌كان دروست ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت “ئه‌و دوورگه‌یه‌ى ده‌ستنیشانمان كردووه هه‌رچوار ده‌ورى ئاوه”.
سێ گه‌نجه‌كه هیوادارن خه‌ڵكی تریش ئه‌گه‌ر كه‌وێشكیان هه‌یه بیبه‌نه ئه‌و شوێنه.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانیش ده‌ڵێت، ئەگەر تائێستا کەسانێک هەبن لەپێناو حەز و ئارەزویەکی تایبەتی خۆی دژی سروشت و ژینگه و ئاژەڵ و باڵندەکان بێت، لەبەرامبەردا دەیان مرۆڤی دڵسۆز و خەمخۆر بە سروشت و ژینگه هەیە و هەمیشە کارەکانیان جێگەی خۆشحاڵی و پێزانینە.
خولێكی گەشتیاری بۆ خاوه‌نكاره‌كانى دوكان به‌ڕێوه‌چوو