باران بە نمە دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

+964

بەشی کوردی

ئاسمانی شارەکانی هەرێم لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو لە گۆڕاندان و بەیانیان تەمومژەو مەودای بینین کەم دەکاتەوەو ئەگەری باران بارینیش لە شەودا دەکرێت، بەڵام پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.

پێشبینی بۆ کەشی ئەمڕۆ دووشەممە ئەوەیە کە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری نمە بارانیش دەکرێت، هەروەها ئاستی خێرایی با لەسەرخۆو مامناوەند دەبێت لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت.

بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو دەڵێ؛ بۆ سبەی سێشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە، تەنیا ناوچە شاخاوییە سنووریەکان نەبێ  کە تا دوو پلە نزمتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  14 پلەى سیلیزى

سلێمانی    : 10 پلەى سیلیزى

دهۆک     :  13 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 10 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  14 پلەى سیلیزى

سۆران    :  10 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  15 پلەى سیلیزى