دوای وانە وتنەوە بووە
مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکی دهۆک گیانیلەدەستدا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە یەکێک لە قوتابخانەکانی دهۆک مامۆستایەک دوای تەواو بوونی ئەرکی وانە وتنەوە گیانیلەدەستداوە.
رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بووە، بەگوێرەی زانیارییەکان دوای تەواو بوونی ئەرکی وانە وتنەوە ئەو مامۆستایە دەچێت بۆ نوێژکردن و لەکاتە گیانیلەدەستداوە.
نیوار ئەتروشی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەروەردەی رۆژهەڵات ئەو زانیاریانەی بۆ 964 پشتڕستکردەوە و وتی، “ئەو مامۆستایە لە قوتابخانەی پێشرەو لەسنوری پەروەردەی رۆژهەڵات بووە، لەکاتی ئەنجامدانی نوێژ گیانی لەدەستداوە”.
یەکێک لەکەسوکاری ئەو مامۆستایە قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت، “مامۆستاکە ناوی حەجی ساڵحە و مامۆستای بابەتی عەرەبی بووە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستدا، ئەمرۆ لە گوندی خۆی لە قەزای شێخان دەشاردرێتەوە”.
ئەوەشی وت، تەمەنی ئەو مامۆستایە 55 ساڵە و فشاری خوێنی لەگەڵ بووە.