رەوانەی نەخۆشخانە کران

دوو رووداوی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆوە پێنج کەس بریندار بوون و برینی دووانیان سەختە، سەرجەمیشیان رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی مەنزلەی قەزای حەویجە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە چوار کەس برینداربوون، هەروەها لە بەردەم زانکۆی کەرکوک بەهۆی خێراییەوە، ئۆتۆمبێلێک کچە خوێندکارێک بە سەختی بریندار کرد، سەرجەم بریندارەکانش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەحمەد خەڵەف لە هاتوچۆی قەزای حەویجە بە 964ی وت، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی کیا سۆرینتۆ و توێۆتا کامیری لە گوندی مەنزلە سەر بە قەزای حەویجە، چوار کەس بریندار بوون و برینی دووانیان سەختە.

هەروەها گەیلان نەوزاد خوێندکاری زانکۆی کەرکوک بە 964ـی وت ، ژنە شۆفێرێک بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە ئۆتۆمبێلکەی، لە بەردەم زانکۆی کەرکوکدا لە ناوچەی سەیادە کچە خوێندکارێکی بە سەختی بریندار کرد.

گەیلان وتیشی، کچەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

منداڵێکی چوار ساڵ بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

منداڵێکی چوار ساڵ بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا