زانیاری و ڤیدیۆ
حاسڵاتی ئەم ئێوارهیەی رەوشی غەزە بزانن
+964
ژووری هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی لە غەزە رایگەیاند، هەتا ئهم ئێوارهیه ئاماری کوژراوانی فەلەستین گەیشتووەتە (5087) و (15273) بریندار بوون.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند دوێنێ شەو هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی 320 ئامانجی لە ناو غەزە بۆردومان کردووە.
رادیۆی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: ئیسرائیل رازی بووە بە داوایەکی ئەمریکا، بۆ ئەوەی هێرشی وشکانی بۆ غەزە ئەنجام نەدات، تا ئەو کاتەی ژمارەیەکی زیاتری سەربازانی ئەمریکا دەگەنە ناوچەکە.
سوپای ئیسرائیل هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی دەستپێکردووە لە کەمپی (جەلزون) لە رامەڵا، ئەم ناوچەیە لە کەناری خۆرئاوایە و لە ژێر فەرمانڕەوایی حەماسدا نییە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین دەڵێت فەلەستینییەک کوژراوە و پێنجی دیکە بریندار بوون لە رووبەڕووبوونەوەکانی کەمپی جەلزون لە باکووری رامەڵا.
بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند: ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدولەهیان کردووە، باسی ئەوەیان کردووە چۆن بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە رابگیرێت.