یاری داهاتووی لەگەڵ نەوت دەبێت

یانەی هەولێر لە پێشمەرگەی سلێمانی بردەوە

964+

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

لە یاریگای فرانسۆ هەریری، یانەی هەولێر بەرامبەر یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یاریکرد و یارییەکەشی بە تاکە گۆڵێکی بێ وەڵام بردەوە.

گۆڵی بردنەوەی یارییەکە لە دوا ساتەکانی گێمی یەکەمدا لەلایەن شێرکۆ کەریم بە ئاسیستی ئاسۆ رۆستەم تۆمارکرا.

دوای یارییەکە عەباس عوبێدی راهێنەری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە 964ـی وت، ئامادەکارییەکانمان کۆتاییهات زۆر بە باشی، یاریزانەکانمان لە لایەنی جەستەییەوە زۆر باش و ئامادەن، بەڵام لە رووی دەروونییەوە نائارام بوون بەهۆی ئەوەی کە مووچەکانیان دواکەوتبوو، خۆی کێشەکە لەوەدایە پێش دەستپێکردنی خول مووچە دوابکەوێت، بەڵام ئێستا هیچ کێشەیەکمان نەماوە.

ئامادەکارییەکانی یانەی هەولێر کۆتاییهات و رۆژی هەینی داهاتوو لە یەکەم گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نەفت دەکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

یانەی هەولێر بۆ کەمپی مەشق بەرەو تورکیا بەڕێدەکەوێت

یانەی هەولێر بۆ کەمپی مەشق بەرەو تورکیا بەڕێدەکەوێت