لە سنووری ئیدارەی گەرمیان

ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە ئایا دەتوانن نەوت وەربگرن؟

964+

توانا نەقی

هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان کە هاوسەرگیرییان کردووە و تا ئێستا فۆڕمی خۆراکیان نییە دەتوانن نەوت وەربگرن بۆ ئەمساڵ.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، لەو چوار ناحیەیە هەرکەسێک پرۆسەی هاوسەرگیری کردووە و فۆرمی خۆراکی نییە دەتوانن نەوت وەربگرن.

ئەوەش هاتووە، بڕیارەکە سنوری ئیدارەی گەرمیان و هەریەک لە ناحیەکانی مەیدان، قۆرەتوو، باوەنور و شێخ تەویل دەگرێتەوە.

ئەو کەسانە ئاگادار کراونەتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک بکەن بەمەبەستی پشتگیری کردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان بۆ نەوت وەرگرتن.

ئەو کەسانە پێویستە ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیان ببەن:

فۆڕمی خۆراکی ماڵ باوکی پیاو.
فۆڕمی خۆراکی ماڵ باوکی ژن.
گرێبەستی هاوسەرگیری.
کارتی نیشتیمانی ژن و پیاو.

نزیکەی شەش ملیۆن لیتر نەوت بەسەر ماڵاندا دابەشکراوە

نزیکەی شەش ملیۆن لیتر نەوت بەسەر ماڵاندا دابەشکراوە