خەرجیەکانی لە داهات زیاترە

وەزارەتی دارایی داهات و خەرجی شەش مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، “لەمەوبەدوا لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی شەفافیەت شەش مانگ جارێک خشتەی داهات و خەرجی بڵاودەکەینەوە”.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، خەرجی حکومەت لە داهاتی زیاترە، بەجۆرێک لەو شەش مانگە 477 ملیار دینار خەرجیەکەی زیاترە.

لەشەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی دەڵێت، زیاتر لە حەوت ترلیۆن و 918 ملیار و 501 ملیۆن و 23 هەزار و 738 دینار داهات هەبووە.

لەهەمان شەش مانگی ئەمساڵ خەرجی حکومەت، زیاتر لە هەشت ترلیۆن و 395 ملیار و 501 ملیۆن و 502 هەزار و 638 دینار بووە.

ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردوەتەوە خەرجی نەوتی و نا نەوتی ئەو شەش مانگەیە.

بەپێی هەمان خشتە، بەشێک لە کرێی گواستنەوەی نەوت و شایستەی کۆمپانیاکانی نەوت زیاتر لە یەک ترلیۆن و 600 ملیار دینار بووە.

+964صورة من منصة (شبكة):
وەزارەتی دارایی عێراق: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێو...

وەزارەتی دارایی عێراق: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی قەرز لەرێگەی دوو بانک دابیندەکرێت