پرۆژەیەکی تەواونەکراوی نیشتەجێبوون - وێنە: 964
"کەرتی عەقارات رێکدەخەینەوە"
لە هەولێر کۆمەڵەیەکی تایبەت بە عەقاراتەکان دامەزرا
964+
پێشەوا محەمەد
کۆمەڵەی راوێژکاری و نێوەندگیری خانووبەرە لە شاری هەولێر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە مۆڵەتی وەرگرت و 19 ئەندامی هەیە.
کۆمەڵەکە کۆتایی هەفتەی رابردوو مۆڵەتەکەی وەرگرتووە و بڕیارە هەڵبژاردن بۆ سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەکە بەڕێوە بچێت.
رابەر قاسم، خاوەنی عەقاراتی رابەر و ئەندامی کۆمەڵەکە بە 964ـی وت، “ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی وەرگرتنی ئەو مۆڵەتەین و خۆشبەختانە مۆڵەتەکەمان بۆ هاتەوە”.
وتیشی، “لە ئاییندەدا لقی کۆمەڵەکە لە دهۆک و سلێمانیش دەکەینەوە”.
سەبارەت بە کاری کۆمەڵەکە 964 پرسیاری لەو ئەندامەی کۆمەڵەکە کرد و ئەویش لە وەڵامدا وتی، “دەمانەوێت کاری عەقارات لە هەرێمی کوردستان رێکبخەینەوە و هاوشێوەی وڵاتانی تر بێت”.