راکردنی سلێمانی بەڕێوەچوو

وەرزشوانانی کورد نەیانتوانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنن

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

لە شاری سلێمانی راکردنێکی ماوەدرێژی کراوە بۆ وەرزشکاران و ئارەزوومەندانی ئەو یارییە بەڕێوەچوو، بەڵام پلەکانی یەکەم بۆ وەرزشوانانی شارەکە نەبوو

بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی سلێمانی بە هاوکاری فیدراسیۆنی گۆرەپان و مەیدانی کوردستان – لقی سلێمانی، راکردنێکی ماوەدرێژ بۆ زیاتر لە 350 کوڕ و کچ ئەنجامدرا، کە ماوەکەی شەش کیلۆمەتر بوو.

پێشبڕکێیەکە لەسەر شەقامی 60 مەتری دەستیپێکرد و لە پرۆژەی نیشتەجێی ئەوین سیتی کۆتایی هات، دوای بەڕێوەچونی راکردنەکەش لەسەر ئاستی کوڕان حوسێن عیسام پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و مستەفا موحسین پلەی دووەمی مسۆگەرکرد، هەروەها یەحیا ئیبراهیم پلەی سێیەمی بردەوە،  لەسەر ئاستی کچانیشدا بوشرا رەئوف پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و ئامال خزر و فەوزیە بەهرام پلەکانی دووەم و سێیەمیان مسۆگەر کرد.
حوسێن عیسام خاوەن پلەی یەکەمی کوڕان بە 964ـی وت، “ئەم جۆرە پێشبڕکێیانە بۆ ئەوان گرنگە وەک یاریزانانی گۆرەپان و مەیدان.
لەسەر ئاستی کچانیش بوشرا رەئوف خاوەن پلەی یەکەم بە 964ـی وت، بەشداریکردنی لە راکردنەکە بۆ پێشخستنی ئاستی زۆر گرنگ بوو، تا بتوانێت لە پاڵەوانیەتییەکانی داهاتوو ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنێت.
دوای بەڕێوەچوونی پێشبرکێیەکەش خەڵاتی کۆتایی بەخشرایە پلەکانی یەکەم تا پلەی 25 راکردنەکە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە بەردەڕەش 250 کچ و کوڕ بەشداری ماراسۆنێکیان کردووە

لە بەردەڕەش 250 کچ و کوڕ بەشداری ماراسۆنێکیان کردووە